(Ebola Outbreak Disease) نەخۆشی پەتای ئیبۆلا

ئڤایرۆسی ئیبۆلا ڤایرۆسێکی کوشندەیە، کە بۆ یەکەمجار لە ووڵاتی( کۆماری کۆنگۆی دیمکورات) دەرکەوت لە ساڵی (١٩٧٦ز).هەر لەو کاتەدا بووەهۆی مردنی نزیکەی (٢٥٠٠) کەس، لە ووڵاتانی سودان و کۆنگۆ.ڤایرۆسەکە ناوەکەی

Biofilm (زیندەفیلم) چی یە؟

ئاوێتەیەکە لە وردەزیندەوەری جیاواز (....Bacteria ,Funji ,Yeast ,etc) کە بە ماددەیەکی لینجی شێوە کەتیرەیی (Carbohydrates) پێکەوە بەستراوون ، ئەم ماددەیە لە لایەن وردەزیندەوەرەکانەوە دەردەدرێن ناو دەبرێت بە

بایۆتەکنۆلۆجی و جۆرەکانی

تەکنۆلۆژیای ژیان یان زیندەسازی بە پێی بوارەکانی بەکارهێنان بە چەندین شێوە پێناسە کراوە ، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی (ئەو تەکنیکەیە کە لە بنەڕەتدا زیندەوەر یان بەشەکانی یان ماددەکانی بەکاردەهێنێت بە ئامانجی بەرهەمهێنان یان

خۆراکە بۆماوە گۆڕاوەکان(Genetically Modified Foods)

ئەو خۆراکانەن کە لە لایەن ئەو زیندەوەر یان ڕووەکانەوە بەرهەم دێن کە بە شێوەیەکی کەم و سنوردار گۆڕانکاری لە (DNA)یاندا کراوە ،واتە دەستکاری جیناتیان یان مادەی بۆماوەیییان کراوە بە بەکارهێنانی دواین تەکنیکەکانی ئەندازیاری بۆماوەی

Tuesday, 3 December 2013

خوراکی بۆماوە گۆڕاو


خۆراکە بۆماوە گۆڕاوەکان(Genetically Modified Foods)
ئامادەکردن و وەرگێڕان: ئالان عثمان

خۆراکە بۆماوە گۆڕاوەکان چین؟

ئەو خۆراکانەن کە لە لایەن ئەو زیندەوەر یان ڕووەکانەوە بەرهەم دێن کە بە شێوەیەکی کەم و سنوردار گۆڕانکاری لە (DNA)یاندا کراوە ،واتە دەستکاری جیناتیان یان مادەی بۆماوەیییان کراوە بە بەکارهێنانی دواین تەکنیکەکانی ئەندازیاری بۆماوەی(Genetic Engineering).ئەم تەکنیکانە ڕێگە ئەدات بە هێنانەکایەیی تایبەتمەندی نوێ لە بەروبوومدا، هەروەها لەم ڕێگەیەوە ئەتوانرێت زیاتر کۆنتڕۆڵی پێکهاتەی جینی ئەو خۆراکانە بکرێت کە بەرهەم دێن.
ئەو خۆراکە بۆماوە گۆڕاوانەی کە لە بازاڕەکاندان ئەوانەن کە لە ڕووی ئابورییەوە چاویان لەسەرە ،لەبەرئەوەش لە لایەن جوتیارەکانەوە بە زۆری بەکاردەبرێن ئەمانەش زیاتر (فاسۆلیا ، گەنمەشامی، کەناوڵە ،ڕۆنی تۆوی پەموو) دەگرێتەوە.