Thursday, 4 June 2015

سودەكانی ماست بزانە



سودەكانی ماست بزانە


هەر یەك لەئێمە ئارەزووی خواردنی ماست دەكات بێ ئەوەی بزانین سودەكانی چین بۆ تەندروستیمان ، پسپۆڕێكی نەخۆشیەكانی هەناوی بەم شێوەیە باس لەسودەكانی ماست دەكات.

1-خواردنی ماست هاوكارە لەنەهێشتنی كۆبونەوەی چەوری لەناوچەی سك " ورگ".

2- چەند بەكتریایەكی بەسودی تێدایە ، هاوكارە لەهەرسكردنی خۆراك و نەهێشتنی غازاتی ڕیخۆڵەكان و كار لەسەر پاككردنەوەی گەدە دەكات لەخۆراكە زیادەكان ، هەروەها ڕزگاركردنت لەزنجیرەیەك بەكتریا كە دەبێتە هۆی ناخۆشكردنی بۆنی دەم وا باشترە بۆ ئەو مەبەستە شەوانە پێش خەوتن كەمێك ماست بخورێت.


 3-چەورییەكانی ناو لەش دەسوتێنێت و ماسولكەكان بەهێز دەكات ، هەروەها ڕێگرتن لەدروستبونی خانەی نوێی چەوری.

4-خۆراكێكی چارەسەری باشە بەهۆی كاریگەری لەكەمكردنەوەی توشبون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و توانای لەسەر چالاككردنی كۆئەندامی بەرگری لەش.

5-ڕێژەی كۆلیسترۆل لەخوێندا كەمدەكاتەوە.

6-بەرگری هەوكردن دەكات بەهۆی مشەخۆرەكانەوە.

7-پرۆتینی ناو ماست دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن.

8-چەندین ڤیتامینی بەسودی تێدایە.

9-به‌كتریای (لاكتۆباسیله‌س )یشی تێدایە کە هێرش دەكاتە سەر ئەو زیندەوەرانەی نەخوازراون وەك پاككردنەوەی ڕیخۆڵەكان و لەناوبردنی لە (85% )ی میكرۆبە زیان بەخشەكان.

10- یەكێكە لەو خۆراكانەی بە ئاسانی هەرس دەبێت ئاسانتر لەشیر.

11-زۆر بەسودە بۆ كەسانی تەمەن گەورە.

12-نیشانەكانی پیری دوادەخات و پێست بریقەدارو نەرم دەكات .

13-هێڵێكی بەرگری بەهێزە كۆبونەوەی چەوری لەدیواری دەمارەكان ڕادەگرێت.

14-گەدە بەهێز دەكات و دەبێتە هۆی ڕاگرتنی سكچون و ئارەزوی خواردن دەكاتەوە پلەی گەرمی لەش ڕادەگرێت.

15-بەسودە لەكاتی هەوكردنی جگەر و لاواز بونی گورجیلە دەركەری غازاتە.
مێشك هێوردەكاتەوە.

16-هاوكارە لەدابەزانی كێش.

17-بە سودە بۆ ئەو كەسانەی ڕیخۆڵەكانیان لاوازە هەروەك بۆ قەبزی و سكچون لەهەمان كاتدا و هەوكردنی گەدەو ڕیخۆڵەكان.
سه رجاوه :سایتی ویكی صحە
ئا/ لەشكر حەمید 
ئەندازیاری خۆراك