(Ebola Outbreak Disease) نەخۆشی پەتای ئیبۆلا

ئڤایرۆسی ئیبۆلا ڤایرۆسێکی کوشندەیە، کە بۆ یەکەمجار لە ووڵاتی( کۆماری کۆنگۆی دیمکورات) دەرکەوت لە ساڵی (١٩٧٦ز).هەر لەو کاتەدا بووەهۆی مردنی نزیکەی (٢٥٠٠) کەس، لە ووڵاتانی سودان و کۆنگۆ.ڤایرۆسەکە ناوەکەی

Biofilm (زیندەفیلم) چی یە؟

ئاوێتەیەکە لە وردەزیندەوەری جیاواز (....Bacteria ,Funji ,Yeast ,etc) کە بە ماددەیەکی لینجی شێوە کەتیرەیی (Carbohydrates) پێکەوە بەستراوون ، ئەم ماددەیە لە لایەن وردەزیندەوەرەکانەوە دەردەدرێن ناو دەبرێت بە

بایۆتەکنۆلۆجی و جۆرەکانی

تەکنۆلۆژیای ژیان یان زیندەسازی بە پێی بوارەکانی بەکارهێنان بە چەندین شێوە پێناسە کراوە ، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی (ئەو تەکنیکەیە کە لە بنەڕەتدا زیندەوەر یان بەشەکانی یان ماددەکانی بەکاردەهێنێت بە ئامانجی بەرهەمهێنان یان

خۆراکە بۆماوە گۆڕاوەکان(Genetically Modified Foods)

ئەو خۆراکانەن کە لە لایەن ئەو زیندەوەر یان ڕووەکانەوە بەرهەم دێن کە بە شێوەیەکی کەم و سنوردار گۆڕانکاری لە (DNA)یاندا کراوە ،واتە دەستکاری جیناتیان یان مادەی بۆماوەیییان کراوە بە بەکارهێنانی دواین تەکنیکەکانی ئەندازیاری بۆماوەی

Tuesday, 26 May 2015

بۆچی نابێت بوتڵــه‌ ئــاوەكان بكرێتە ناو فرێزه‌ری ساردکەرەوەکان تا پله‌ی به‌ستن ؟

بۆچی نابێت بوتڵــه‌ ئــاوەكان بكرێتە ناو فرێزه‌ری ساردکەرەوەکان تا پله‌ی به‌ستن ؟



ئا / له شكر حه‌مید
ئه ندازیاری خوراك




نابێت ئاوی ده‌به‌ی نایلۆن بكه‌ینه‌ ناو موجه‌میده‌ یان ناو فرێزه‌ری سه‌لاجه‌ تا پلەی بەستانیان ، لەبەرئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی کەنەدی دەریخستوه‌ ئەگەر ماده‌ی نایلۆن و پلاستیك بیكه‌یته‌ شوێنێكه‌وه‌ بیبه‌ستێت ، ئه‌وا دەبێتە هۆی دەرچوونی ماده‌ی (دایۆكسان) کە مادەیەکی ژه‌هراوییە و لە نایلۆنه‌كه‌وه‌ تێكه‌ڵ بە ئاوه‌كه‌ دەبێت و ئێمەش زۆر بە ئاسایی
دادەنێین و دواتر دەیخۆینه‌وه‌ .
ئەم ماده‌یه‌ ماده‌یه‌كی ترسناكه‌ ئەگه‌ری تووشبوون بە نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمك ، بۆیه‌ ده‌بێت خــۆمان بپارێزین لە هه‌ڵگــرتنی بوتڵی ئاوی خواردنەوەكان لەناو بەفرگرو شوێنە زۆر ساردەكان و بیبه‌ستێت ، وا باشترە لە بری پلاستیك شووشە یاخود ماددە سیرامییەکان بەکاربهێنرێت .
لای هه‌موومان ئاشکرایه‌ لە وەرزی هاوین خه‌ڵکی خۆشمان هەر وەکو عادەتێك ڕاهاتوون بوتڵە ئاو یان هەر شلەیەكی تر بێت دەیخەنە ناو فرێزەرەوە و ئەمەش کارێكی زۆر نا تەندروستە ، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ با پێکه‌وه‌ هه‌وڵی بنه‌بڕکردنی ئه‌م دیارده‌ نا ته‌ندروسته‌ بده‌ین.