بۆچی نابێت بوتڵــه ئــاوەكان بكرێتە ناو فرێزه‌ری ساردکەرەوەکان تا پله‌ی به‌ستن ؟
ئا / له شكر حه‌مید
ئه ندازیاری خوراك

نابێت ئاوی ده‌به‌ی نایلۆن بكه‌ینه ناو موجه‌میده یان ناو فرێزه‌ری سه‌لاجه تا پلەی بەستانیان ، لەبەرئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی کەنەدی دەریخستوه ئەگەر ماده‌ی نایلۆن و پلاستیك بیكه‌یته شوێنێكه‌وه بیبه‌ستێت ، ئه‌وا دەبێتە هۆی دەرچوونی ماده‌ی (دایۆكسان) کە مادەیەکی ژه‌هراوییە و لە نایلۆنه‌كه‌وه تێكه‌ڵ بە ئاوه‌كه دەبێت و ئێمەش زۆر بە ئاسایی
دادەنێین و دواتر دەیخۆینه‌وه .
ئەم ماده‌یه ماده‌یه‌كی ترسناكه ئەگه‌ری تووشبوون بە نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمك ، بۆیه ده‌بێت خــۆمان بپارێزین لە هه‌ڵگــرتنی بوتڵی ئاوی خواردنەوەكان لەناو بەفرگرو شوێنە زۆر ساردەكان و بیبه‌ستێت ، وا باشترە لە بری پلاستیك شووشە یاخود ماددە سیرامییەکان بەکاربهێنرێت .
لای هه‌موومان ئاشکرایه لە وەرزی هاوین خه‌ڵکی خۆشمان هەر وەکو عادەتێك ڕاهاتوون بوتڵە ئاو یان هەر شلەیەكی تر بێت دەیخەنە ناو فرێزەرەوە و ئەمەش کارێكی زۆر نا تەندروستە ، جا له‌به‌ر ئه‌وه با پێکه‌وه هه‌وڵی بنه‌بڕکردنی ئه‌م دیارده نا ته‌ندروسته بده‌ین.