Bt crops :
ئەو دانەوێڵانەیە کە بە تەکنیکی زانستی (ئەندازەی جینەکان) دەستکاری جیناتیان کراوە و ماددەی بۆماوەی لە بەکتریای خاکەوە خزێنراوەتە ناو ئەو دانەوێڵانەوە، واتە هەڵگری جیناتن(بۆهێڵ) لە بەکتریای (Bucillus thuringiensis) ، ئەم جۆرە بەکتریا (Bt) پرۆتینێک بەرهەم دەهێنێت (Cry3Bb1, Bt Delta Endotoxin) کە
ژەهراوییە بۆ هەندێک لە دەردوبەڵای دەغڵودان (Lepidoptera larvae کرمۆکە باڵ پولەکەییەکان) ، بەڵام بۆ مرۆڤ و شیردەرەکان ژەهراوی نییە . دانەوێڵەیەک کە بی تی جینی (Bt gene) تێدابێت توانای دەردانی ئەم ژەهرەی هەیە، بەوجۆرەش ڕووەکەکە
دەپارێزێت لە ئافات.

چۆنییەتی کارکردنی:
ژەهراوییە بۆ هەندێک لە دەردوبەڵای دەغڵودان (Lepidoptera larvae کرمۆکە باڵ پولەکەییەکان) ، بەڵام بۆ مرۆڤ و شیردەرەکان ژەهراوی نییە . دانەوێڵەیەک کە بی تی جینی (Bt gene) تێدابێت توانای دەردانی ئەم ژەهرەی هەیە، بەوجۆرەش ڕووەکەکە
دەپارێزێت لە ئافات.

چۆنییەتی کارکردنی:
بۆ ئەوەی کرمۆکەکە یان مێرووەکە بکوژێت، پێویستە بەشێک لەو ڕووەکە بخوات کە پرۆتینەکەی تێدایە. بەم شێوەیە دوای چەند خولەکێک پرۆتینەکە دەنوسێت بە دیواری هەناو(دیواری ڕیخۆڵە)ی پاشان مێرووەکە لە خواردنی دەوەستێت، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دیواری ڕیخۆڵەی دادەڕمێت(تێکدەشکێت ) و هەموو لەشی داگیر دەکات پاشان مێرووەکە بەهۆی بۆگەن بوونی خوێنەوە( Septicaemia ) دەمرێت. لە نێو کرم یان کرمۆکە باڵ پولەکەییەکاندا (Lepidoptera larvae) ڕادەی هەستیاریان بۆ ئەم پرۆتینە (Bt protein) بە پێی جۆری مێرووەکە جیاوازە و دەگۆڕێت.
پرۆتینی Bt Delta Endotoxin:
بەهۆی کاریگەرییە بەرزەکەیەوە زۆر جار ئەم پرۆتینە بەکار دەهێنرێت بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی Lepidoptera larvae. پرۆتین زۆر بەکاردێت بەشیوەیەکی گشتی کارناکاتە سەر جۆرەکانی تر وەک(قالۆنجە ،مێش ،زەردەواڵە و هەنگ) لەبەر ئەم هۆکارە زیندەوەرە جینات گۆڕاوەکان (GMO) کە هەڵکری ئەم جینەن (Bt gene) گونجاون بۆ کۆنترۆڵکردنی زیندەیی (Biological Control) .ئەم پرۆتینە بۆ مرۆڤ و شیردەرەکانی تر ،ماسی و باڵندە و ژینگەی دەوربەر ژهراوی نییە. لە ساڵی ١٩٦٠ وە بەشێوەیەکی تجاری وەک قڕکەری مێروو بۆلەناوبردنی میکرۆب دەفرۆشرێت لە ژێر چەندین ناوی جییاوازدا. ئەم بەرهەمانە تۆمارێکی نایابی سەلامەتییان هەیە دەتوانرێت لەسەر زۆر جۆری دانەوێڵە بەکاربهێنرێت تا ڕۆژی دروێنەکردن.
نمونەی ئەم جۆرە دانەوێڵانە:
Bt cotton-بی تی پەموو
بی تی گەنمەشامی- Bt corn
ئالان عثمان