(Ebola Outbreak Disease) نەخۆشی پەتای ئیبۆلا

ئڤایرۆسی ئیبۆلا ڤایرۆسێکی کوشندەیە، کە بۆ یەکەمجار لە ووڵاتی( کۆماری کۆنگۆی دیمکورات) دەرکەوت لە ساڵی (١٩٧٦ز).هەر لەو کاتەدا بووەهۆی مردنی نزیکەی (٢٥٠٠) کەس، لە ووڵاتانی سودان و کۆنگۆ.ڤایرۆسەکە ناوەکەی

Biofilm (زیندەفیلم) چی یە؟

ئاوێتەیەکە لە وردەزیندەوەری جیاواز (....Bacteria ,Funji ,Yeast ,etc) کە بە ماددەیەکی لینجی شێوە کەتیرەیی (Carbohydrates) پێکەوە بەستراوون ، ئەم ماددەیە لە لایەن وردەزیندەوەرەکانەوە دەردەدرێن ناو دەبرێت بە

بایۆتەکنۆلۆجی و جۆرەکانی

تەکنۆلۆژیای ژیان یان زیندەسازی بە پێی بوارەکانی بەکارهێنان بە چەندین شێوە پێناسە کراوە ، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی (ئەو تەکنیکەیە کە لە بنەڕەتدا زیندەوەر یان بەشەکانی یان ماددەکانی بەکاردەهێنێت بە ئامانجی بەرهەمهێنان یان

خۆراکە بۆماوە گۆڕاوەکان(Genetically Modified Foods)

ئەو خۆراکانەن کە لە لایەن ئەو زیندەوەر یان ڕووەکانەوە بەرهەم دێن کە بە شێوەیەکی کەم و سنوردار گۆڕانکاری لە (DNA)یاندا کراوە ،واتە دەستکاری جیناتیان یان مادەی بۆماوەیییان کراوە بە بەکارهێنانی دواین تەکنیکەکانی ئەندازیاری بۆماوەی

Wednesday, 24 June 2015

ئاوی پاك چیە ؟

ئاوی پاك چیە ؟

ئامادەکردنی: لەشکر حمید
ئاوی پاک ئەو ئاوەیە کە هیچ موادێکی کیمیایی تواوە و زیندەوەرە وردەکانی نەخۆشی تێدا نییە و بە پێی ستانداردی جیهانی ئاو نابێت ( تام و بۆن و ڕەنگ ) ی هەبێت ، تەندروستی گشتی خەڵک لەسەر کوالێتی ئاوی خواردنەوە دەوەسووتێت كە تا چی ڕادەیەک بە پێی پێوەرە تەندروستیەکانە.
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی ئاو زۆرن وەکو ماددەی کیمیایی و زیندەوەرە وردەکان و توخمە تیشکدەرەکان و لایەنی ئیستاتیکی (تام و بۆن و ڕەنگ) .

Thursday, 4 June 2015

سودەكانی ماست بزانە



سودەكانی ماست بزانە


هەر یەك لەئێمە ئارەزووی خواردنی ماست دەكات بێ ئەوەی بزانین سودەكانی چین بۆ تەندروستیمان ، پسپۆڕێكی نەخۆشیەكانی هەناوی بەم شێوەیە باس لەسودەكانی ماست دەكات.

1-خواردنی ماست هاوكارە لەنەهێشتنی كۆبونەوەی چەوری لەناوچەی سك " ورگ".

بۆچی ( زەیت یاخود ڕۆن ) پێویستە تەنها یەک جار بەکاربهێنرێت.!

ئەو شوێنە گشتیانەی كە خۆراکی لێ ئامادە دەکرێت هەروەها تەنانەت لەناو چێشتخانەی ماڵەكانیشدا ، پێویستە تەنها بۆ یەک جار ڕۆن یاخود زەیت بەکار بێنن لەكاتی ئامادەكردنی خواردندا ، لەبەر ئەم زیانە تەندروستیانەی خوارەوە :

Tuesday, 26 May 2015

بۆچی نابێت بوتڵــه‌ ئــاوەكان بكرێتە ناو فرێزه‌ری ساردکەرەوەکان تا پله‌ی به‌ستن ؟

بۆچی نابێت بوتڵــه‌ ئــاوەكان بكرێتە ناو فرێزه‌ری ساردکەرەوەکان تا پله‌ی به‌ستن ؟



ئا / له شكر حه‌مید
ئه ندازیاری خوراك




نابێت ئاوی ده‌به‌ی نایلۆن بكه‌ینه‌ ناو موجه‌میده‌ یان ناو فرێزه‌ری سه‌لاجه‌ تا پلەی بەستانیان ، لەبەرئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی کەنەدی دەریخستوه‌ ئەگەر ماده‌ی نایلۆن و پلاستیك بیكه‌یته‌ شوێنێكه‌وه‌ بیبه‌ستێت ، ئه‌وا دەبێتە هۆی دەرچوونی ماده‌ی (دایۆكسان) کە مادەیەکی ژه‌هراوییە و لە نایلۆنه‌كه‌وه‌ تێكه‌ڵ بە ئاوه‌كه‌ دەبێت و ئێمەش زۆر بە ئاسایی
دادەنێین و دواتر دەیخۆینه‌وه‌ .
ئەم ماده‌یه‌ ماده‌یه‌كی ترسناكه‌ ئەگه‌ری تووشبوون بە نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمك ، بۆیه‌ ده‌بێت خــۆمان بپارێزین لە هه‌ڵگــرتنی بوتڵی ئاوی خواردنەوەكان لەناو بەفرگرو شوێنە زۆر ساردەكان و بیبه‌ستێت ، وا باشترە لە بری پلاستیك شووشە یاخود ماددە سیرامییەکان بەکاربهێنرێت .
لای هه‌موومان ئاشکرایه‌ لە وەرزی هاوین خه‌ڵکی خۆشمان هەر وەکو عادەتێك ڕاهاتوون بوتڵە ئاو یان هەر شلەیەكی تر بێت دەیخەنە ناو فرێزەرەوە و ئەمەش کارێكی زۆر نا تەندروستە ، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ با پێکه‌وه‌ هه‌وڵی بنه‌بڕکردنی ئه‌م دیارده‌ نا ته‌ندروسته‌ بده‌ین.

Friday, 15 August 2014

(Ebola Outbreak Disease) نەخۆشی پەتای ئیبۆلا

نەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلا

:پێشەکی

ڤایرۆسی ئیبۆلا ڤایرۆسێکی کوشندەیە، کە بۆ یەکەمجار لە ووڵاتی( کۆماری کۆنگۆی دیمکورات)
دەرکەوت لە ساڵی (١٩٧٦ز).هەر لەو کاتەدا بووەهۆی مردنی نزیکەی (٢٥٠٠) کەس لە ووڵاتانی سودان و کۆنگۆ.ڤایرۆسەکە ناوەکەی لە ڕوبارێک لە نزیک گوندێکـ(Yambuku)ـی ووڵاتی کۆنگۆ هاتووە کە بۆ یەکەمجار ڤایرۆسەکە لە جێگایەدا دۆزرایەوە. ڕێژەی مردن بەم ڤایرۆسە لە ئێستادا (٪٦٠)ە.

Saturday, 28 June 2014

Bt Crops

Bt crops :
 ئەو دانەوێڵانەیە کە بە تەکنیکی زانستی (ئەندازەی جینەکان) دەستکاری جیناتیان کراوە و ماددەی بۆماوەی لە بەکتریای خاکەوە خزێنراوەتە ناو ئەو دانەوێڵانەوە، واتە هەڵگری جیناتن(بۆهێڵ) لە بەکتریای (Bucillus thuringiensis) ، ئەم جۆرە بەکتریا (Bt) پرۆتینێک بەرهەم دەهێنێت (Cry3Bb1, Bt Delta Endotoxin) کە
ژەهراوییە بۆ هەندێک لە دەردوبەڵای دەغڵودان (Lepidoptera larvae کرمۆکە باڵ پولەکەییەکان) ، بەڵام بۆ مرۆڤ و شیردەرەکان ژەهراوی نییە . دانەوێڵەیەک کە بی تی جینی (Bt gene) تێدابێت توانای دەردانی ئەم ژەهرەی هەیە، بەوجۆرەش ڕووەکەکە